دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوفرێدریک فرانسوا شۆپان (لەدایکبووی ١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩)، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەداژیاننامەی ھەڵبژێردراوجۆرج فرێدریک ھاندڵ (لەدایکبووی: ٢٣ ی شوباتی ١٦٨٥، کۆچی دوایی لە ١٤ ی نیسانی ١٧٥٩) ئاوازدانەرێکی ئەڵمانیی-ئینگلیزیی چەرخی باڕۆکە، ناسراوە بە پۆپێرا، ئۆراتۆریۆ و کۆنشێرتۆکانییەوە. ھاندڵ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە ھەمان ئەو ساڵەی کە یۆھان سباستییان باخ و دۆمینیکۆ سکارلاتی تێیدا لەدایکبوون. ڕاھێنانی لە مۆزیکی ڕەخنەگرانە وەرگرتووە لە ئیتاڵیا پێش جێگیربوونی لە لەندەن و بوونی بە ھاوڵاتییەکی بەریتانیی. کۆمەڵێک کاری بەناوبانگی ھەیە وەک مێسایە، واتەر میوزک و مۆزیک بۆ یارییەئاگریینە شاھانەییەکان. زۆر بە بەھێزیی لەژێر کاریگەری تەکنیکەکانی ئاوازدانەرە مەزنەکانی چەرخی باڕۆکی ئیتاڵیا و ئاوازدانەریی ئینگلیزی مەزن ھێنری پۆرسێڵ دا بوو. مۆزیکی ھاندڵ بەباشی ناسراو بوو لەلایەن کۆمەڵێک لە ئاوازدانەران، تێیاندا ھایدن، مۆتزارت و بیتھۆڤن. ژێرپەڕەپێشکەشکارییەکەی فرانک سی ستەینڵی بۆ مۆسیقای ئەڵد لانگ ساینی ١٩١٠ی ڕۆبێرت بەرنز. ھەڵبەستەی یەکەم و دووەم لەخۆ دەگرێت.
پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |