کتێبیش وەک ئینسایکڵۆپیدیا بەکاردێت
ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: Encyclopedia، بە مانای: زانیارینامە) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە. ئینسایکڵۆپیدیا لە وتارەکان پێکدێت ھەر وتارێک سەبارەت بە بابەتێکە. بە پێناسەیەکی تر ئینسایکڵۆپیدیا جۆرێکە لە کاری سەرچاوەدار - کۆکراوەیەک لە کورتەی زانیاری ھەموو لقەکانی زانین یان لقێک لە لقەکانی.
Pgslot ได้เต็มไม่ คนละครึ่ง เล่น Pgslot เราจ่ายให้เต็ม เล่นได้เท่าไหนจ่ายให้เท่านั้นไม่มีโกง เล่นง่าย เเตกง่าย มีโบนัสมากมาย มีเกมให้เลือกเล่นหลากหลายโอกาสเเตกง่ายๆ
|
زۆر جار ئینسایکلۆپیدیا لەگەڵ فەرھەنگ تەماشاکراون و لێیان کۆڵراوەتەوە، بەڵام جیاوازن، فەرھەنگ لە زمان ورد ئەبێتەوە، وشە و زاراوە بابەتە سەرەکییەکانییەتی لەکاتێکدا ئینسایکلۆپیدیا گشتگیرترە. بەپێی ویکی ئینگلیزی ناو ویکیپیدیا ئەم چوار تایبەتمەندییەی ھەیە کە سەرچاوەدار نەکراون:
- ئینسایکڵۆپیدیا ئەکرێ گشتگیر بێت، و بابەتی لە ھەموو بوارێکدا تێدا بێت.
- گرنگی کاری ئینسایکڵۆپیدیا ئەوەیە کە کۆکراوەی زانینگە گرنگەکان بخاتە ڕوو، بۆ نموونە ئینسایکڵۆپیدیایەکی پزیشکی یاخود فەلسەفی.
- جۆرێک لە ڕێکخستنی تێدابێت، لە دێر زەمانەوە یان بە شێوازی ئەلف و بێ ڕێکخراوە یاخود بەپێی بابەت و پۆلێنکردن، بەڵام لە دنیای نوێدا بەھۆی ھەبوونی توانکانی وەک پێرستکردن (indexing) و ھاوسەرچاوەکردن (cross reference) شێوازێکی زیاتر گەڕانی لەخۆ گرتوە، وەک لە ویکی سۆرانی یاخود زمانەکانی تری ویکیپیدیادا ھەیە.
- دەوڵەمەنتر بوونی ئینسایکڵۆپیدیا بە بابەتی فرەناوەند(multimedia) تەواو گۆڕاوە بۆ کۆکردنەوە، پشتڕاستکردنەوە و پوختەکردن و ھەروەھا نیشاندانی زانیاری جۆراوجۆر.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]